بە ڕێوییان وت: بۆ کلکت دەهەژێنی، وتی: لێم دەوەشێتەوە.
ڕێوی لە کوردەواردا بە ئاژەڵێکی فێڵباز و خاوەن فڕوفێڵ ناسراوە. خاوەنی پێست و کلکێکی جوانە، هەندێک کەس هەیە قەد و باڵای بەرز و جوانە، لەناو خەڵکدا بەجوانی خۆی دەنازێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە ڕای لەخۆی بێت و لە هەموو جێگەیەک خۆی بابدات. [1]