بە زۆر بیبەن بۆ مازووچنیین، بە داردا هەڵناڕوانێ.
مازووچنیین: مەبەست لە لێکردنەوە و کۆکردنەوەی مازووە، یەکێکە لە کاری گوندنشینان، هەڵناڕوانێ: مەبەست لە تەماشاکردنی شوێنیکی بەرزە. ئەو کەسانەی مازوودەچنن دەبێت سەرهەڵبڕن و بەجوانی سەیری داری مازووبکەن، بۆ ئەوەی ئەو مازووانەی پێوەیەتی یەک یەک لێبکەنەوە، پەندەکە ئاماژەیە بۆ کەسێک کە بیبەن بە زۆر کاریکی پێبکەن، واتە: بێگاری پێبکەن بەڵام ئەو نەیکات. [1]