ناونیشانی بابەت: بۆچی هەندێک کات کە کەسێک کێشێکی زۆر بە خێرای دادەبەزێنێت، لە دوایدا بەخێرایی زیادی دەکاتەوە؟
ئامادەکردن: د. #ئیسرا کەمال شا محەمەد#
هۆکار زۆرە بۆ ئەمە بەڵام سەرەکیتیرین هۆکار ئەوەیە کاتێک کەسەکە بە زەبری دەرمان یان باڵۆنی مەعیدە یان بەهۆی ڕێجیمێکی زۆر قوورسەوە بەخێراییەکی زۆر کێشی دادەبەزێنێت لە ماوەیەکی کەمدا، لەبەرئەوەی کەسەکە جارێ شارەزا نەبووە لە لەشی خۆی وە هەروەها فریانەکەوتووە کە لەشی لەگەڵ شێوازێکی ژیانی تەندرووەستانەدا ڕابێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا کەسەکە بواری ئەوەی نەبووە خووە خراپەکانی کە ئەبێتە هۆی قەلەوی لە خۆیدا بیگۆرێت. بۆیە تەنیا بۆ ماوەیەی چەند مانگێک یان چەند هەفتەیەک دوای پەستانێکی زۆر کە دەیخاتە سەر خۆی، کێشێکی زۆر دادەگرێت لە دوایدا لێی بێتاقەت دەبێت و دەچێتەوە سەر شێوازی خواردن و ژیانی پێشتری ، بۆیە قەلەو دەبێتەوە و هەندێک جار کێشی دووقاتی پێشتریشی زیاد دەکاتەوە.
=KTML_Bold=حەل چی یە بۆ ئەمە؟=KTML_End=
کاتێک ئێمە بیر لە کێش دابەزاندن دەکەینەوە دەبێت لە سەرەتاوە لەگەڵیدا بڕیار بەین کەشیوازی ژیان و خواردنمان بۆ هەتاهەتایی بگۆرین و بیر بکەینەوە کە ئێمە ئەو پلانەی دایدەنێین پلانێکی درێژخایەنەو دەبێت لە گەلیدا برۆین.
ئەگەر وا بیر نەکەینەوە و تەنیا دڵمان بە کێش دابەزینەکە خۆش بێت لە ماوەیەکی کوورتدا و بیر لەوە نەکەینەوە کە جەستەمان تەندرووست بێت بۆ هەتاهەتایی، ئەوا لە سەرەتاوە دیارە کە ئێمە سەرکەوتوو نابین لە گەشتن بەئامانجەکەمان. ئەگەر بشگەین بەو کێشە نموونەییەی کە دەمانەوێت، ئەوا دلنیا بە کە تەنیا بۆ چەند مانگێکە و ناتوانین بەردەوامی پێبدەین. [1]