ناونیشانی بابەت: خانمان کەی دەتوانن دووبارە دووگیان ببنەوە لە دوای منداڵ لەبارچوون؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
بەپێی توێژینەوە نوێیەکان خانمان دەتوانن ڕاستەوخۆ لە دوای منداڵ لەبارچوون هەوڵی دووبارە دووگیان بوون بدەنەوە هەر کاتێک لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە ئامادەییان تێدابێت.
لەگەڵ ئەمەش بە پێی مانگی لەبارچوونەکەش دەگۆڕێت بۆ نموونە لە سێ مانگی سەرەتا بێت و هیچ کێشەیەکی دیکەی نەبێت پێویست بە چاوەڕێ کردن ناکات و دەتوانن هەوڵی دووگیان بوون بدەنەوە، بەڵام ئەگەر لە مانگی پێنجەم و دواتر بێت 6 هەفتە یان زیاتری پێویستە تاوەکوو سوڕی مانگانە ئاسای دەبێتەوە و منداڵدان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی. [1]