ناونیشانی بابەت: پێویستە چی بکرێت و چی نەکرێت لە ماوەی دووگیانی؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
=KTML_Bold=ئەو شتانەی پێویستە نەکرێت لە ماوەی دووگیانیدا:-=KTML_End=
- بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕاوێژی پزیشکەکەت.
- وەستان بەپێوە بۆ ماوەیەکی درێژ.
- لەبەرکردنی جلی تەسک و بەکارهێنانی پێڵاوی بەرز.
- خواردنی نەکوڵاو گۆشت و بابەتی شیرەمەنییەکان.
- کردنی گەرماوی زۆر گەرم و ژووری هەڵم.
- خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر کافاین.
- خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرە و نێرگەلە.
- هەڵگرتن و بەرز کردنەوەی تەنی قوورس.
- گرتنی ئەشیعە.
- کێش دابەزاندن.
=KTML_Bold=ئەو شتانەی پێویستە بکرێت لە ماوەی دووگیانیدا:-=KTML_End=
- بەکارهێنانی ڤیتامینەکان.
- خواردنی سوودبەخش و خواردنەوەی ئاوی زۆر.
- خەوتنی باش و لەسەر لا خەوتن لە کۆتا مانگەکانی دووگیانیدا
- باشترکردن و گرنگیدان بە لایەنی دەروونی.
- ڕاهێنانی گونجاو.
- پشوودانی تەواوەتی و خۆ هیلاک نەکردن.
- پشتگوێ نەخستنی پشکنینەکانی ماوەی دووگیانی و سەردان کردنی پزیشکەکەت.
- کردنی کوتانەکان و پشتگوێ نەخستنی. [1]