- ناوی تەواو: خەلیل ئەنوەر حەسەن زێندین
ناسراو بە: خەلیل #مەخموور#ی
ساڵی لە دایکبوون: 1960
- شوێنی لە دایک بوون: شارۆچکەی مەخموور
ئاستی خوێندن: دەرچووی سەرەتایی
۔ عەشیرەت: مەموند
- باری خێزانی: خێزاندار
- ناوی خێزان: نەجیە عوسمان سەعید
- ناوی منداڵەکان: خۆگر، جێگر، سیلال، دیلان.
- ساڵی پەیوەندی بە پێشمەرگایەتی: 1984
- ناوبراو لە تیپی (87) ی قەرەچوغ کەرتی (2) پێشمەرگە بوە
دوا پلەی لە دوای ڕاپەڕین فەرماندەی تیپ بووە لەبەتالیۆنی دەشتی #هەولێر#.
- پێش ڕاپەڕین بەشداری زۆربەی شەڕو داستان و چالاکییەکانی سنووری ئۆرگانی خۆی کردووە، دوای
ڕاپەڕینیش دەورو کاریگەریی زۆر هەبووە لە ڕزگارکردنی هەولێر و #کەرکووک# و ڕاماڵینی #بەعس#ییەکان:
سەرئەنجام لە ڕزکارکردنی خاکی کوردستان شەهید بووە .
- ڕۆژو مانگ و ساڵی شەهید بوون: شەوی 12-13-3-1995
- شوێنی شەهید بوون: سنووری شارەدێی #دیبەگە#. [1]