- ناوی تەواو: خولە عەزیز فەرحان قەرەنی
ناسراو بە: ملازم خولە
۔ ساڵی لە دایکبوون: #01-07-1949#
- شوێنی لە دایک بوون: گوندی گەڕەسۆر
۔ عەشیرەت: دزەیی
ئاستی خوێندن: شەشەمی ئامادەیی تەواوکردووە، دواتر کولیەی سەربازی بەغدا لە ساڵی 1970 تەواو
دەکات.
باری خێزانی: خێزاندار بووە
- ناوی هاوسەری شەهید: کیشخان محەمەد حسێن
ناوی منداڵەکانی شەهید: هێرش، سالم ( سەرکەوت، ئاری، هێرۆ، هەتاو.
- لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری کردووە فەرماندەیەکی سەربازی کارا بووە، سەرلق بووە لە بەتالیۆنی
(4) ی زۆزک.
- ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن: 1976
لایەنی سیاسی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (کۆمەڵە)
- ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: ساڵی 1980 بۆ ساڵی 1981
ئۆرگان: سەرەتا لە مەفرەزە سەرەتاییەکان و دواتر لە قوەتی خۆشناوەتی .
لە ساڵی 1982 فەرماندەی تیپی (83) ی هەورێ بووە.
- شەهید دووجار برینداربووە لە ناوەزەنگ و لە شەڕی هێزی پشتیووانی لە برایانی دیموکرات لە ڕۆژهەڵات.
- لە ژیانی پێشمەرگایەتی تا شەهید بوون بەشداری دەیان نەبەردی و داستان و چالاکی گەورەی کردووە
و خۆی سەرپەرشتی مەیدانی و ڕۆڵی گەورەی تیا بینیووە .
جگە لەخۆی شەهید خولە برایەک و کوڕێکی بوونەتە قوربانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کورستان .
- ڕۆژو مانگ و ساڵی شەهید بوون: #15-7-1989#
[1]