- ناوی تەواو: دلێر محەمەدئەمین قادر حەسەن
- ناسراو بە: دلێری مەلا شینە
- ساڵی لە دایکبوون: 1963
- شوێنی لە دایک بوون: گوندی گەلۆزی ۔ شارەدێی پردێ
عەشیرەت: لەک
- ئاستی خوێندن: دەرچووی شەشەمی ئامادەیی
- باری خێزانی: سەڵت
- ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن: 1978 بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
لە ساڵی 1981 بۆ 1982 ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە بەر شاڵاوی گرتن کەوتن ناوبراو دەستگیر دەکرێ بە
(10) ساڵ حکوم دەدرێت دواتر بەر لێبووردنی گشتی دەکەوێت.
دوای ئازاد کردنی لە ساڵی 1982پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان
- شوێنی پێشمەرگایەتی: تیپی (86) ی دەشتی #هەولێر# کەرتی (2) ی شەهید ئەحمەد قەمبەری
- ناوبراو لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری دەیان داستان و نەبەردی و شەڕی دەستەویەخەی کردووە .
دەیان چالاکی بەفەردی ئەنجام داوە و چەندین خۆفرۆشی بە سزای گەل گەیاندووە .
جگە لە خۆی (2) براو براژنێکی شەهیدن.
- دواپلەی کادیری ڕێکخستن بووە .
لە5۔4۔9851 لە شەڕێکی دەستەویەخە لە گوندی چیغلۆک لە ناوچەی کەندێناوە لەگەڵ هێزیکی ڕژێم
بەبرینداری دەستگیر دەکرێت و کادیرو پێشمەرگە (خدر عەزیز باپیر) یش شەهید دەکرێ دەگاتە کاروانی
نەمرانەوە .
لە ڕێکەوتی #09-03-1986# لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارە دەدرێت. [1]