ناوی تەواو: ڕەحمان سەیدۆک مەحمود مەولود
- ناسراو بە: ڕەحمان سەیدە
۔ ساڵی لە دایکبوون: #01-07-1951#
- شوێنی لە دایکبوون: ناوپردان گوندی شیوە لۆک
عەشیرەت: باڵەک
ئاستی خوێندن: سەرەتایی
- باری خێزانی: خێزاندار
ناوی هاوسەری شەهید: عایشە نەبی عەبدوڵڵا
- ناوی منداڵەکانی شەهید: چاوەڕێ، شنه، ڕۆشنا، هۆزان، داستان، گوڵستان، سازان.
ساڵی 1976 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی بزووتنەوەی سۆشیالستی کوردستان کردووە .
- ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: 1976
هەر لە ساڵی 1976 هێزێکی گەورەی دوژمن دەورەی گوندی شیوەلۆک دەگرن شەهید ڕەحمان سەیدەو
حاجی عوسمان دەگرن لەگەڵ چەند هاووڵاتییەک لەوانە ) ڕەسوڵ ئەحمەد و حاجی سمایل و سوارە
حەمەد ( شەهید ڕەحمان ڕەوانەی هەئیەی خاسەی #کەرکووک# دەکرێ پاش لێدان و ئەشکەنجەیەکی زۆر
هیچ نهێنییەک نادرکێنێ و پاش (6) مانگ دەستگیرکردن ئازاد کرا..
لە ساڵی 1978 لەسەر بانگیشنامەی جەنابی #مام جەلال# (ڕەحمان سەیدەو سەید سەلیم #ڕواندز#ی)
پەیوەندیان بە هێزی پێشمەرگە کردوو چوونە لای جەنابی مام جەلال.
- هەرهەمان ساڵ لەسەر بڕیاری (مام) کراوەتە فەرماندەی مەفرەزە لە هەرێمی (7) باڵەک ڕەوانەی
ناوچەی ئاکۆیان و مەلەکان کرا.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری دەیان داستان و نەبەردی و چالاکی جۆراوجۆری کردووە و هەرگیز
شکستی نەهێناوە لە هێرش و بەرگریدا.
لە ساڵی 1983 کراوەتە فەرماندەی تیپی (74) ی باڵەک
لە ساڵی 1986 کراوەتە فەرماندەی تیپی (78) ی کارۆخ
- ماوەیەک فەرماندەی بەتالیۆنی (4) ی باڵەک بووە .
- شەهید لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی 1991 ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەڕزگار کردنی هەندێ شارو
شارۆچکەی کوردستان تا ڕزگارکردنی کەرکووکی قودسی کوردستان .
لە دوای ڕاپەرین شەهید ڕەحمان کراوەتە فەرماندەی هێزی (33) ی باڵەک
- ماوەیەک جێگری بەڕێز عەبدوڵڵای مام عەلی بووە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سنوور
دواتر کراوەتە بەرپرسی پۆلیسی سنوور
دواتر کراوە بە جێگری مەڵبەندی (6) ی #سۆران#
- دوا پۆستی لە ژیان کراوەتە بەرپرسی کۆمیتەی باڵای پێشمەرگە دێرینەکان.
- ڕۆژو مانگ و ساڵی شەهید بوون: #07-05-1994#
- شوێنی شەهید بوون: بەرزایەکانی ئیسقەڵا لە شارۆچکەی ڕواندز. [1]