نەخۆشیی دڵ یەکێکە لەو نەخۆشییانەی، کە کتوپڕ و لەپڕێکدا نیشانەکانی لە جەستەدا دەردەکەون و مرۆڤ تووشی حاڵەتی نەخوازراو دەکەن.
سەرهەڵدانی شەش حاڵەتی نائاسایی لە مرۆڤدا دەبێت لەسەر تەندرووستیی دڵ و دەمار بە هەند وەربگیرێن، هەر کاتێک لە پڕێکدا تووشی ئەم حاڵەتانە بووی، پێویستە بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکەی و لە تەندرووستیی دڵت دڵنیا بیت.
=KTML_Bold=ئەو حاڵەتانە چین، کە گومانی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەکەن:=KTML_End=
1-هەبوونی هەر جۆرە حاڵەتێکی سەرسووڕان و گێژبوون.
2-ماندوویەتیی زۆری ڕۆژانە، بەبێ ئەوەی ئیشێکت کردبێ.
3-حاڵەتی هەناسەدانی خێرا.
4-هەبوونی ئێش و ئازار لە سینگدا.
5-ترپەی نائاسایی دڵ.
6-لەپڕێکدا ئاستی وشیاریی مرۆڤ کەم دەبێتەوە و گۆڕانکاریی بەسەردا دێت. [1]