بە سەر جەردە موفلیسێکیان بۆ ڕووت نابێتەوە.
جەردە: چەتە یان ڕێگر. موفلیس: بۆ ساماندارێکی مایەپووچ بەکاردێت. واتە: چەتەیەک یان دزێک کە لەسەر ڕێگە دەوەستێ و خەڵکی ڕووت دەکاتەوە، گەر خەڵکێک هیچ پارە و پولێکی پێنەبێ، ڕووتناکرێتەوە، پەندەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کەسێک ڕۆژێک بچێت بۆ کارێک بەڵام هیچی دەست نەکەوێت و دەستبەتاڵ بێتەوە. [1]