بە هەموو بایان شەنە ناکرێت.
شەنە: ئامێریکی کەلەپووری کوردییە، پێکدێت لە داریکی درێژ، دەمەکەی چوار یان پێج لکی پێوەیە، کاری شەکردنی پێئەنجامدەدرێت، بۆ جیاکردنەوەی دان و پووش لە گوڵ، ئەو پڕۆسەیەش لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێت کە با هەبێت، بۆ ئەوەی پووشەکە بەرێت و دانەکە جێبمێنێت. پەندەکە واتە: کاری سەرکەوتوو لە دەرفەتی باشدا ئەنجامدەدرێت.[1]