ناونیشانی بابەت: وروژاندنی کێشەکان لەنێوان میدیای کلاسیک و سۆشیال میدیادا
ئامادەکردن: #لوقمان مستەفا ساڵح#
سەرەرای ئەوەی گوایە میدیای کوردی لە قوناغە سەرەتاییەکانییەتی و، نە پرۆفیشنال و نە سەربەخۆن، لەھەمان کاتیشدا لەئێستادا بەپاشکۆی کلاسیک ھەژمار دەکرێت، بەڵام لە دنیای جیھانگیریدا؛ سۆشیال میدیا دنیایەکی فراوانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییە، لە ئاکامی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای ئینتەرنێت و چەقبەستوویی میدیای کلاسیک هاتە ئاراوە. دەتوانین بڵێین سۆشیال میدیاش کەڵک و قازانجی بەرانبەرە. ئەگەر پێشتر میدیای باو و کلاسیکەکە تاکەکانی بەرەو بێزاربوون و خۆ ونکردن و کەسایەتی و بەلاڕێدابردنی لە کایە مەعریفییەکانەوە بۆ ونبوونی شووناسی ڕاستەقینەی میدیا بردبێت، ئەوا سۆشیال میدیاش ھەمان دەور دەبینێت، بگرە زۆر خراپتریش، وا خەریکە دەبێت بە چەکێکی کوشندە لە دەست ئەو کەسانەی نازانن بۆ کەڵک و قازانجی مرۆڤایەتی بەکاری بێنن و بووەتە ئامرازێکی مەترسەیدار و کوشندە بۆ بریندارکردن و، ناشرینکردنی مرۆڤ و شێواندنی پیرۆزییەکان و هێماکانی گەل و مرۆڤایەتی بەگشتی بەکار دەبرێ، سەرەڕای ئەوەی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانە لە ڕێی سێرڤەر و ئۆفیسی سەرەکیی خۆیان ئەو بەکارهێنەرانە بلۆک دەکەن یان ڕیپۆرتیان دەکەن، بەڵام کەسانێک هەر ماون بۆ کاری خراپ و نادرووست ئەو تۆڕە بە سوودانە بەکار دێنن بۆ گەیشتن بە مەرامە تایبەتەکانیان.
ئێمە پێشتر زیاتر قسە و باسەکانمان لەھەرێمی کوردستاندا لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە میدیای کلاسیک ھەر لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن و سەتەڵایت و ڕۆژنامە و گۆڤار… ھتد. بوو کە تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستاندا لەناوە و یاخود لەدەرەوە لە کاردان. ئاخۆ تا چ ئەندازەیەک ئەم میدیایانە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیان لەبەر چاو گرتوون و گرنگی پێی داوون؟ ئەگەر میدیا، میدیایەکی پرۆفیشناڵ و میدیایەکی سەربەخۆ نەبێ وە پابەند نەبێ بە کۆێ پرینسیپەکانی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی، ناتوانێ داکۆکەرێکی ڕاستەقینە بێ یان ڕۆڵێکی گرنگی هەبێ بۆ ئەوەی ببێتە میدیایەکی نیشتمانی. بەڵام سۆشیال میدیا ئەو تۆڕە فراوانەی تەکنەلۆجیای ئینتەرنێتە کە هەموو کۆمەنیکەیشنە ئۆنڵاینەکان کۆ دەکاتەوە کە لە دنیای ئەمڕۆماندا گەیشتوونەتە هەموو شوێن و ماڵێک و بوونەتە هۆی پێوەندی بەستن و وەرگرتنی زانست و زانیاری و پردێکن بۆ ڕێکلام و بازرگانیکردن، بۆیە سۆشیال میدیا فەیسبووک و تویتەر و ئینستاگرام و سناپ چات و سکایپ و یوتوب و یاهۆ و لایڤ چات و گووگڵ پلەس و لینکد ئان و پنترست… تد دەگرێتەوە. ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە پێوەندی تاکەکان و گەیشتنیان بە یەکتر لە ڕێی ئۆنڵاینەوە درووست دەکات، ھەندێکیان ھیچ سنوورێکیان نییە!
دەبینین هەندێ کەس بێ گوێدانە ئەتەکێتی گشتی، هەڵدەستن بە گواستنەوەی دیمەنی ناشیرین و قێزەون، بەشێوەی لایڤ و وێنە و ڤیدیۆ بۆ بەکارهێنەری ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە، لەسەر باری گشتی هەمووان دەیبینن، لەلایەکی ترەوە هەندێ کەس ئەو تۆڕانە بۆ سووکایەتی و تووندوتیژی دژ بە منداڵ و ژن و گیانلەبەر بەکار دێنن، ئەوەش بووەتە جێی نیگەرانی بەکارهێنەر و ستافی تۆڕەکان.بۆیە ناتوانین باس لە ڕۆڵیان بکەین یاخود پابەند بکرێن بە یاساو داب و نەریتی کۆمەڵگەوە.
بۆ نموونە دەتوانین باس لە ڕۆڵی ڕاگەیاندنی میدیای کلاسیک بکەین، کە دەتوانرێ بە یارمەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بینای سیاسەت یاخود کۆدێک بکات بۆ بڵاوکردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن، بۆ ئەمەش پێویستە کەڵک لە ئەزموونی ئاکاری میدیای (Media ethics) لە وڵاتانی ڕۆژاوا بۆ نموونە بەریتانیا وەربگیرێت. لە بری بڵاوکردنەوەی کەیسەکانی خۆکوشتن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، پێویستە لەسەر ڕاگەیاندنەکان لە ڕاپۆرتەکانیاندا جەخت لەسەر خۆپارێزی یاخود پەنا نەبردن بۆ خۆکوشتن، ڕاوێژکاری یاخود چارەسەرکردنی گرفتە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان بکەنەوە.
بەڵام لەگەڵ سۆشیال میدیای بەتایبەت شاراوەکان ھیچیان لەگەڵ ناکرێت، بۆەیە پێویستە دەست بەجێ ئەو کەناڵ و وێبسایتانە بلۆک بکرێن کە زانیاری لەسەر خۆکوشتن، تووندوتیژی یاخود هەر ڕەفتارێک بڵاودەکەنەوە کە زیان بە تاکەکانی کۆمەڵگە دەگەیەنێت.ھەروەھا ئەگەر ناسێنران و دۆزرانەوە پێویستە داواکاری گشتی سکاڵایان لە دژ تۆماربکات بە مەبەستی ناوزراندن و ھاندان بۆ کاری تووندوتیژی. وێرای ئەوەی کە داواکاری گشتی هۆشداری دەداتە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕایدەگەێنێ، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو، بە تاوان ئەژمار دەکرێت و کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت. لەبەر ئەوەی لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوە نەخوازراوەکان و بەتایبەتی تاوانی کوشتن، لەکاتێکدا دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەن، پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن و ڕەچاوی ئیتیک و کاری میدیایی بکەن.
چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو، بە تاوان ئەژمار دەکرێت و کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت و دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دادگا و دامودەزگاکانی حکومەت.
لە ئەوروپا ئەم کێشە کۆمەڵایەتییانە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو ناکرێتەوە، لەبەر ئەوەی ڕەنگدانەوەی لە ناو کۆمەڵگەدا کەم بکاتەوە، بەڵام لە میدیا کوردییەکانادا بەپێچەوانەوە، کوشتن و بڕین و سووتاندن و خۆکوشتن بە ئامێر و ئامرازەکانیشیەوە بڵاو دەکرێتەوە، ئەوەش هەر تەنیا لە وڵاتە دواکەوتووەکاندا بوونی هەیە. ڕاگەیاندنی کوردی بارودۆخی ڕۆحیی و سایکۆلۆژی کۆمەڵگە دەخاتە مەترسییەوە، بایەخ نەدان بە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان و زیاتر خستنەڕووی چۆنییەتی ئەنجامدانی تاوانەکان مرۆڤ هان دەدات بۆ خۆکوژی و دووبارە کردنەوەی تاوانەکان، بەداخەوە ڕاگەیاندنی کوردی نە دەزانن سایکۆلۆژی کۆمەڵگە چییە و نە دەشزانن سوسیولۆژی چییە. بۆیە پێویستە ڕاگەیاندنی کوردی لەو قاڵبە دەربکرێت و لە سۆشیال میدیا جیابکرێتەوە.
وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان، لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتیى گشتى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە وە، وێڕای ڕێنمایی ژمارە (1) ى ساڵى 2014 بەتایبەتیش بڕگەى سێیەم، هەروەها ئاگادارینامەیەکى لە 2/5/ 2021 دا داوە بەهەموو کەناڵەکانى ڕاگەیاندن کە خۆیان بەدووربگرن لە پەخشکردنى ئەو هەواڵ و ڕیپۆرتاژ و بەرنامانەى دەچنە خانەى بڵاوکردنەوە و هاندانى تووندوتیژى و کوشتن و خۆکوشتن، کە لە ڕووى دەروونییەوە زەمینەیان بۆ خۆش دەکەن.
لە ئەگەرى پابەند نەبوونیان بەو ڕێنماییانەوە، لە ڕێی دەستەى داواکارى گشتى و لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانى هەرێمى کورستان، ڕێکارى یاساییان بەرانبەر وەردەگیرێت.
لەبەر ئەوەی درووست وایە دەبێت قوربانیان لە کات و ساتی تایبەتدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بکرێت، نەک لە بەردەم کەسانی تردا، ئەگەر هاتوو ئەو کەسە تەمەنی 18ساڵان کەمتر بوو، ئەوا زۆر گرنگە کەدایک یان باوک یان کەسێکی بەرپرسیار لەو کەسە لەشوێنی چاوپێکەوتنەکە ئامادە بێت. ئەگەر نا ئەوە ئەوا ڕوبەروی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
دەکرێت میدیاکان باسی یاساکانی مافی مرۆڤ و ڕێساکانی چاوپێکەوتن بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە تۆمەتبارن یان تاوانەکان لەسەریان چەسپیوە، تا بتوانرێت بەهێمنی زۆرترین زانیاری بدرکێنن، ئەوسا وەک مرۆڤێک هەست بە ئاسوودەیی بکات و تێبگات لەوەی کە ئەو زانیاریانەی ئەو دەیبەخشێت هۆکارن بۆ پاکبوونەوە یان کەمکردنەوەی تاوان و خراپەکاری.
ئەرکی میدیا بەھەردوو جۆرەکەیەوە ئەوەیە بە باشترین شێوە هەواڵ و زانیاری بە هاووڵاتییان بدەن لە بارەی ئەو پرس و مەسەلانەی کە کاریگەریان هەیە لەسەر ژیانیان. بەرپرسیارییەتییەکەیان پەیوەست نییە بە هەلومەرجەکەوە، ئایا دۆخێکی سەقامگیر لە ئارادایە یاخود نا؟، بەڵکوو پەیوەستە بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی ئەوەی دەبێت بە باشترین شێوە زانیارییەکان بە هاووڵاتییان بدرێت) . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەبێت ئەوە بزانین ئەمە ئەرکیمیدیاکارانە و ئەوان لەم ڕێیەوە خزمەتێکی گەورە بە کۆمەڵگە دەکەن. ئەمە دۆخێکە دەبێت هاوسەنگیەکی تێدا بەدی بهێنرێت، بۆ نموونە هەمیشە دەزگاکانی ڕاگەیاندن فشار دەخەنەسەر هێزەکانی پۆلیس بۆ درکاندنی زانیاری و بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، بەڵام لێرەدا دەبێت هێزەکانی پۆلیس ئاگاداری ئەوەبن ئەوەندە زانیاری نەدرکێنن کە زیان بە پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکە بگەیەنێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێ جار فشاری زیاد لە پێویستی ڕۆژنامەکان بۆ ئاشکراکردنی ئەم زانیاریانە حکومەت دەخاتە دۆخێکەوە کە هەوڵی شاردنەوەی هەموو زانیاریەک بدات لە ڕۆژنامەنووسان. ئەوەی ئێوە ئاماژەی پێدەکەن کێشەیەکی سەختە تەنانەت لەو کۆمەڵگەیانەی کە مێژووییەکی دوورودرێژیشیان هەیە لە حکومڕانی دیموکراسی و لە بوونی ڕاگەیاندنی ئازاد. ئەوەی پێوەندی بەم کێشەیەوە هەبێت،
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین:- میدیای کلاسیک و سۆشیال میدیا بە گشتی بە گرنگترین ھۆکارەکانی ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دادەنرێن لە ڕووی زانستی و پەروەردەیی، سیاسی فکری، کولتووری، فەرھەنگی کە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان ھەیە لەسەر خودی تاک دەتوانێت کۆمەڵگە ئاڕاستەی ئاریشە و ئاڵۆزی بەرێت بە پێچەوانەشەوە ڕۆڵ ببینێت لە درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی تەندرووست.
بەڵام بەداخەوە ئەگەر بێتو سەرنج بدەین لەم چەند ساڵەی دواییدا سۆشیال میدیا بەتایبەتی بە ھەموو جۆرەکانییەوە بینراو، بیستراو ئەوەندەی ڕۆڵی نێگەتیڤی بینیووە ئەرکە سەرەکیەکەی خۆی بە جێنەھێناوە کە ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ فراوانبوونی بواری میدیا بە گشتی و ئاڕاستە کردنیان لەلایەنی حزبە سیاسییەکان ھەریەک لە بەرژەوەندی خۆیان دژ بە یەکتر، بە بازرگانیکردنی بابەتەکە و ڕاکێشانی زۆرترین بینەر و بیسەر یاخود کۆکردنەوەی زۆرترین لایەک و کۆمێنت، ئەم ھۆکارانەش وایکردووە کە میدیا ئامانجی سەرەکی خۆی ون بکات. [1]