پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازۆ مەخمووری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی جیهاز
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی مام غەفور
15-07-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
15-07-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
مەلا برایم ئاغا
15-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
14-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,487
وێنە 105,886
پەرتووک PDF 19,719
فایلی پەیوەندیدار 98,816
ڤیدیۆ 1,420
ژیاننامە
جەلادەت بەدرخان
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
ژیاننامە
جافر زەلکەیی
ژیاننامە
ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەونی یوسف
هەڵەبجە لە وتاری ئێرانشارییەکاندا
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵەبجە لە وتاری ئێرانشارییەکاندا

هەڵەبجە لە وتاری ئێرانشارییەکاندا
ناونیشانی بابەت: #هەڵەبجە# لە وتاری ئێرانشارییەکاندا
ئامادەکردن: #ئاراس ڕۆژهەڵاتی#

“بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کارەساتی هەڵەبجە”
یەکێک لەو خاڵە گرینگانەی ئێمە لەدەرەوەی بازنەی شینگێڕی و لاواندنەوەوە دەبێت بە نیسبەت هەڵەبجەوە هەڵوێستەی لەسەر بکەین، پێگە و پێناسە و دەلالەتێکە کە لەلایەن داگیرکەران یان باشتر وایە بڵێم چەوسێنەران و کۆلۆنیالیستەکانی کوردستانەوە دەدرێت بە کارەساتە نەتەوەیی و کۆییەکانی ئێمەی کورد. خودی هەڵوێست و پێناسەکردنی ئەوان لەسەر بابەتێکی ئاوەها لەژێر ناوی کارەسات و کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن و…هتد. پێناسە بکرێت لە یەک ئاندا دەرخەری دوو لایەنە لە تێڕوانینی ئەواندا. یەکەم ئەوەی کە ئەوان هەرگیز هەڵەبجە وەکوو کارەسات چاو لێ ناکەن و نەیانکردووه، ‌ بەڵکوو وەکوو ڕووداوێکی ئاسایی شەڕی هەشت ساڵەی خۆیان بینیویانە و واش پێناسەیان کردووە. هەڵبەت ئەمە نەک بە و مانایەی کە ئەوان نەزانن و باوەڕیان بەمە نەبێت کە ئەو شتەی لە هەڵەبجەدا ڕووی دا کارەسات بووە، بەڵکوو تێڕوانینی ئەمنی و ئاساییشی نیشتمانیان ئەو پێناسە و دەلالەتانە دیاری دەکات، واتە لەدەرەوەی بازنەی سۆز و عاتیفەی ئینسانییەوە چاو لە هەڵەبجە دەکەن، ئێرانییەکان هیچ کات تا ئێستەش نەیانوتووە کە سەدام کوردی وەکوو نەتەوەیەک یان تەنانەت ئیتنیکێکی جیاواز کۆمەڵکوژ کردووە، بەڵکوو وتوویانە و دەیڵێنەوە کە سەدام خەڵکەکەی خۆی لە هەڵەبجە کۆمەڵکوژ کرد، و ئەم تێڕوانینە لە هەموو ئاستە میدیایی و مێژوویی و بیرەوەرییەکانی جەنگ و وتار و شیکاریی ڕۆشنبیرانی بەڕواڵەت دیموکرات و سەربەخۆشیاندا دەبینرێت.
ئەم لایەنە دەبێت لە وەهمی ئەوە دەرمان بهێنێت کە چەوسێنەرانی کورد هەڵەبجە وەکوو قەوارەیەکی کوردستانی و کوردیی چاو لێ ناکەن، و دەبێ لەسەر ئەمە وشیارمان بکاتەوە کە ئەوان لە ناو کایەی یاسایەک هەڵسوکەوت دەکەن و دەلالەتە ماناییەکانی وتاری خۆیان بەرهەم دەهێنن کە لە هەر جۆرە سۆزێکی مرۆیی و دەرەوەستییەکی ئەخلاقی و ئینسانی بەتاڵە، ئەگەریش کۆمەڵێک دیمەن و بیرەوەریمان لە یارمەتیدانی ئێرانییەکان لە کاتی کیمیابارانکردن و ڕەودا هەیە یەک هۆکاری سەرەکیی هەبووە ئەویش بەبرەندکردنی کارەسات و پیشاندانی ڕۆڵی فریاگوزارانەی نومایشیی خۆی لە ئاستی میدیاکانی جیهاندا. لەلایەنی دووەمدا ئەم جۆرە لە بەرهەمهێنانی مانا و دیاریکردنی دەلالەت بناغە و جەوهەری وتاری دژە ئەویدییە ئێرانشارییەکانمان بۆ دەردەخەن. وتارێک کە نەک تەنیا ئەفغانستان و تاجیکستان و کوردستان و بەشێک لە ڕووسیا بەڵکوو بەحرەینیش بە هی خۆی دەزانێت و پێی وایە سەردەمێک لەژێر کۆنترۆڵی و دەسەڵاتی پڕ لێبووردنی ئەوادا بوون و ئێستە لە نیشتمان دابڕاون، واتە بە نۆستالۆژیایەک دەژی کە هەر دەم تووشی هیستریا و ماخۆلیایەکی دەکات، کە ئەگەری ئەوەی شەڕی ناوچەیی لە کاتە هەستیارەکاندا لێ بکەوێتەوە پووچەڵ ناکاتەوە.
بە پێچەوانەی ئەوەی کە لەگەڵ باسکردنی نۆستالۆژیا بۆ دەسەڵات ئێمە ناوی تورکیا و خەونبینینی بە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیمان بە بیر دێتەوە ئەمە بۆ ئێران و هەموو دەوڵەتەکانی کە تا ئێستە هاتوونەتەوە سەر کار و بۆ ئێراق و هەموو دەوڵەتەکانی و بۆ تورکیا و سووریاش بەهەمان شێوە بە ڕاست دەگەڕێت. کەواتە هەڵوێستی مەعریفی و سیستەمی و وتاری بەرهەمهێنانی مانایی و دیاریکردنی دەلالەت ئەم دوو لایەنە واتە پێناسەیان بۆ ئێمە (ئەویدی) هەڵەبجە دەردەخەن و هەروەها پێناسەشیان بۆ خۆیان (خود) وەدیار دەخەن. لێرەدا ئەوەی کە گرینگە وردبوونەوە و دیاریکردنی ڕۆڵ و پێگەی میدیا و کایەکانێتی. یەکێک لەو پرسیارانەی کە ساڵانی پێشوو بە حەق هەندێ لەو کوردانەی وا بەشدارییان لە کۆڕی ماتەمینی و ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی هەڵەبجەدا دەکرد ئەمە بوو کە ساڵانە بە شێوەی ڕەمزی تاجەگوڵینە بۆ سەر گڵگۆی قوربانیانی هەڵەبجە دەبرێت بەڵام بۆچی ئەم تاجەگوڵینەیە تەنیا لەلایەن کوردانەوە واتە کوردانی ڕۆژهەڵاتەوە دەنێردرێت؟. خود ئەم پرسیارە کە پانزە ساڵ پێش ئێستە کراوە دەرخەری ئەو دووفاقێتی و کایەیە کە لە ناو زاکیرە و دەروون و خەیاڵدانی ئێرانییەکان واتە فارسەکان و فارستەوەرەکاندا هەیە.
بەڵام ئایا وەڵامێک بیستراوە تاکوو ئیستە؟ بێگومان نەخێر. هەڵەبجە لە باشترین حاڵەتیدا و لە لای نووسەران و شاعیران و ئەدیبانی بەناو سەربەخۆی دەرەوەی دەسەڵاتی ئێران لە پلەی توخمێکی ئەدەبی و ڕەمزێکی کارەساتاویی بۆ شیعر و پلەن و دیمەنێک بۆ فیلمێکی سینەمایی مەبەستدار دەرکەوتووە. ئەمەش تەنیا بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە کە چون کوردن وا پشتگوێی دەخەن و یان دەلالەتێکی تایبەت و ئامانجداری بۆ وتاری خۆیان لێ بەرهەم دەهێنن، بەڵکوو هەر وەکوو لەسەرەوە ئاماژەم پێدا بۆ هەر ئەویدییەک کە لەدەرەوەی بازنەی فارسیزم و زمان و ئاڵای فارسدا بێت هەمان شتە واتە دژەئەویدیبوون و ڕەتکردنەوەی ئەویدی. ئەم تێڕوانینە بۆ هەڵەبجە و باشووری کوردستان لە هەموو ئەو فیلمانە بە بێ جیاوازی و هەڵاواردن دەرکەوتووە لەوانە فیلمەکانی کانی مانگا، هێرش بۆ سەر ئێچ سێ، گوڵەکان و گوللەکان، ئەویندار، بووکی هەڵەبجە، حیکایەتی خۆشەویستی و…هتد.
شتێک کە پەیوەستە بەم بابەتەوە و زۆرێک لە دۆستان و برا و خوشکانمان لە باشوورەوە لێیانەوە دیار نییە ئەمەیە کە هەڵەبجە بۆ ئەوان بە پلەی یەکەم شارێکی ئێراقییە و ئەوکاتیش کە پێش شانزەی سێ هاتنە ناوی تەنیا بۆ خۆشەویستی کەربەلا و نەجەف و ڕێگایەک کە دەشیت لەوێوە بڕواتەوە خاکی پیرۆزی شیعەکان هاتوون نەک ئینساندۆستی یان شتێ لەو بابەتە ئەوانەی ئۆپەراسیۆنی فەجری (ده) ‌ و هاتنی سوپای پاسدارانیان بۆ ئەوێ بە بیر بێت، دەزانن کە سوپا لەوەێ چۆن جووڵاوەتەوە، ڕەنگە مە عریفەیەک کە مامۆستا “شێرکۆ بێکەس” پێش لە یەک دەیە زیاتر لە دەربەندی پەپوولەدا بەرهەمی هێنابێت هێشتا زۆر قووڵتر و پڕتر و ژیرانەتر بێت لەو هەموو شیکارییە بێناوەرۆک و ڕێوڕەسمە نەزۆکانەی کە لەسەر هەڵەبجە و یادکردنەوەکانییدا بەرهەم دێت. مامۆستا بێکەس لە “دەربەندی پەپوولە”دا دەڵێت:
لە تاقە ڕاستە شەقامی ئەم لەشە سارد و سڕەدا
چاوی زەقم بڕی بۆ پاسدارێکی ڕیش نوورانی
بەسەر منی هەڵەبجەوە ئەگریا و کەچی خێرا خێراش دەستی ئەکرد بە گیرفانەکانییدا و لە دەنکە مێوژی گلێنەکانی #سنە# و سابڵاخی ئەخوارد
ئەمە بوو حیکایەتی شانزەی مارس
ئەمە بوو هاواری خنکاوی ئەم سینگەم…
لە ڕاستیدا ئەم تێڕوانینە ئاوێنەی باڵانوێنی نەک هێزی سوپا و پاسدارانی بەڕوالەت ڕیش نوورانییه، ‌ بەڵکوو پیشاندەری سەدان ساڵ ڕەفتاری ئێرانییەکان لەگەڵ کورد و هەر غەیری فارسێک بووە!. [1]
ئەم بابەتە 308 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 03-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-03-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەڵەبجە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 308 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
کورتەباس
گیروگرفتی پیس بوونی ژیانگە
کورتەباس
زێروو چییە و چۆن زاوزێ دەکات، بۆچی بەکاردێت لە بواری پزیشکی دا؟
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
کورتەباس
چەند سەرنجێکی زمانەوانی دەربارەی کتێبی رێزمانی کوردی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
هیران ئازاد
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
کورتەباس
ئافرەتە خواناسەکانی کوردستان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بەغدا ساڵی 1917

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
جەلادەت بەدرخان
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
جەلادەت بەدرخان
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
ژیاننامە
جافر زەلکەیی
23-08-2021
هاوڕێ باخەوان
جافر زەلکەیی
ژیاننامە
ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا
01-09-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەونی یوسف
09-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
عەونی یوسف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازۆ مەخمووری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی جیهاز
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی مام غەفور
15-07-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
15-07-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
مەلا برایم ئاغا
15-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
14-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,487
وێنە 105,886
پەرتووک PDF 19,719
فایلی پەیوەندیدار 98,816
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
کورتەباس
گیروگرفتی پیس بوونی ژیانگە
کورتەباس
زێروو چییە و چۆن زاوزێ دەکات، بۆچی بەکاردێت لە بواری پزیشکی دا؟
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
کورتەباس
چەند سەرنجێکی زمانەوانی دەربارەی کتێبی رێزمانی کوردی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
هیران ئازاد
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
کورتەباس
ئافرەتە خواناسەکانی کوردستان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بەغدا ساڵی 1917
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - دەرەوە ژیاننامە - جۆری کەس - چالاکی مەدەنی کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - وەرگێڕدراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!