ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: مەلا عەبدوڵڵای مەلا عەبدولڕەحمانی قزلجی
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
ڕۆژی لەدایکبوون: #23-10-1857#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #19-12-1907#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: موسەیەب، ئێراق
$ژیاننامە$
زانایەکی خەڵکی سلێمانی، شوێنی نیشتەجێبوونی گەڕەکی کانی ئەسکان بووە وجۆری خانووەکەیشی شێوەی خانووی بیانییەکان بووە کە ژمارەی خانووەکەی 127بووە. ئەو کاتە تەمەنی 29 ساڵ بووە و تازە ببووە قازیی. بەم شێوەیە لە دۆسیەکەیدا لە جیاتی وێنە، پێناسەی کراوە. ئەم زانایەمان یەکێکە لەو زاتانەی چەند پەڕتووکێکی نووسیوە، بەڵام لەنێو سەرچاوەکانی تایبەت بە زانایانی کورد باسی خۆی و پەڕتووکەکانی نەهاتووە.
لەنێو ئەرشیڤی عوسمانیدا و لە دۆسیەیەکی 30 الپەڕەییدا بە درێژی باسی هاتووە، وەها خۆی ناساندووە:
ناوم عەبدوڵڵا یە و باوکم ناوی عەبدولڕەحمان ئەفەندییە کە یەکێکە لە زانا گەورە و ناسراوەکان و لە بەرەبابی مەال ئیبراهیمی قزلجەییە. لە 1857-10-23، لە سلێمانی لەدایکبووم. سەردەمی منداڵیم هەر لە شاری سلێمانی بووە و سەرەتا وەک هەر منداڵێکی تر دەستم بە خوێندن کردووە و پاشان لای زانا بەرزەکانی شارەکە
دەرسەکانی: نەحوو، سەرف، مەنتق، بەلاغە، مونازەرە، ئوسولی فیقه، حیکمەت، ماتماتیک، عیلمی کەلام و فنون آلیەم خوێندوون و تەواوکردوون. زمانەکانی عەرەبی، تورکی، فارسی و کوردی بە قسەکردن و نووسین دەزانم.
[1]