بڕووشە کابان تووشە.
بڕووشە: مەبەست لە بڕوێشە، جۆرێک دانەوێڵەیە لە کوردەواردا دەکرێت بە کفتە، کابان: ژنی ماڵ. لە کوردەواردا لە مێژوویەکی دێرینەوە، کار لەنێوان ژن و پیاودا بەشکراوە، پیاوان کاری دەرەوە و ژنانیش کاری مالەوە دەکەن، یەکێک لەو کارانەی ژن دەیکات، چێشتلێنانە. پەندەکە واتە: هەر کاتێک کابان چێشتی ناخۆش بیت، ئەو ڕۆژە تووڕەیە. [1]