بفڕێ و نەفڕێ هەر بزنە.
پێشوان لەسەر ئەم پەندەکە دەڵێن: جارێک چەند کەسێک لە جێگەیەدا دادەنیشن، لە دوورەوە شتێکی ڕەش دیارە دەجووڵێتەوە، هەر یەکە و شتێک دەڵێ، یەکێک دەڵێ: ئەوە قەلە، یەکێکی تر دەڵێ: بزنە، یەکێکیتر دەڵێ: کەڵەبابە، دەبێتە دەمەقاڵەیەکی گەورەیان، لەناکاو شتەکە دەفریت، ئەوەی وتی بزنە، تەریق دەبێتەوە، دەڵێ: لای من بفڕێ و نەفڕێ هەر بزنە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەسەر قسەی خۆی سووربێت، لەگەڵ ئەوەدا کە هەڵەیە. [1]