بوویتە سۆفیلکەی قوون قوولەتێن.
سۆفی: مەبەست لە کەسێکە کە وازی لە هەموو خۆشییەکی دنیا هێنابێت، هەموو ژیانی تەرخانکردبێت بۆ خواپەرستی. قوولەتێن: مەبەست لە سەرچاوەیەکی گچکەی ئاوە کە بێ دەستکاری مرۆڤ هەڵقوڵێت (فەرهەنگی کانی) ، لە سەرچاوەی ئاوی لەو جۆرە کاتێک کەسێک ئاو دەخواتەوە، قونی قووچ دەکاتەوە و خۆی بۆ ئاوخواردنەوە دادەنەوێنی، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە پرسیارێکی لێبکرێت، بە ڕاست و ناڕاست وەڵام بداتەوە. پێی دەوترێ دەڵێی سۆفی قوون قوولەتێنە. [1]