بۆ بەهێزکردنی وزەی سێکسیت، دەتوانی کەڵک لە چەکەرەی گەنم (قەرسیل) وەربگری. هەر لە کۆنەوە سوودەکانی چەکەرەی گەنم بۆ مرۆڤەکانی چەند سەدە پێش ئاشکرا بووە.
پزیشکان و پسپۆڕانی سەردەمیش باس لەوە دەکەن، لە چەکەرەی گەنمدا ڕێژەیەکی زۆر زینک هەیە. زینک لە دەستەبەرکردنی هۆرمۆنی سێکسی (تێستۆسترۆن) ئەرک و ڕۆڵی زۆری هەیە.
بێگومان کاتێک هۆرمۆنە سێکسییەکان چالاکن، لە ڕووی هەست و وزەی سێکسییەوە هیچ کێشەیەکی ئەوتۆت نابێ، بەڵام لە حاڵەتی پێچەوانەدا پێویستە کەڵک لەو خۆراکانە وەربگری، کە ئاستی هۆرمۆنی سێکسییت بەرز دەکاتەوە و یەکێک لەو خۆراکانەش قەرسیلی گەنمە. [1]