باخەوان لەکاتی پێگەشتنی میوەدا گوێی گران دەبێ.
باخەوان کاتێک میوەی باخەکەی دێتەبەر، گوێی خۆی گراندەکات، بۆ ئەوەی میوە بە کەس نەدا. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بەرهەمێکی لەبەردەستا بێت، یان خاوەنی داهات و سەرچاوەیەکی زۆر بێت، نەیەوێ بەشی کەسی لێبدا یان کارێکی بەدەست بێت، یارمەتیی کەس نەدا. [1]