ناونیشانی بابەت: کەسانی لێهاتوو، بنەڕەتی لێهاتوویان
ئامادەکردن و نووسین: #زانا ڕەزاق#
سەرەتا کەسانی لێهاتوو ئەو کەسانە ڕۆژگارێک لەو ئاستە نەبووە بەڵام دواتر بەهۆو پڕۆسەیەک قۆناغ بەقۆناغ گەیشتوونەتە ئەو ئاستە ، هەروەکوو چۆن منداڵێک بەچەندین قۆناغ دەبێتە پیاوێک.
بنەڕەتی لێهاتووش بریتییە لەو شتانە و ئامرازانەی کە مرۆڤەکانی لە بوارە جیاوازەکاندا گەیاندۆتە ئەو ئاستە ، یانی ئەو مرۆڤە شتانێکی بەکارهێناوە یان چەندین ڕێی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئاستە و لێهاتوویی و توانایی بەرەو پێش ببات.
بۆیە ئەو کەسانە پێویستە زیاتر لەسەر ئەو شتانە بنووسن ، بنەڕەت و ئامرازەکان باس بکەن، یان پرسیار لەو کەسانەی لێهاتوویان باشە بکەن.
پرسیارەکەشیان کە چۆن ئاوا لێهاتووییت پەرەپێدا یان چ ئامرازانێکیان بەکارهێنا.
لە کۆتاییدا یەک نموونە لەسەر ئەوە بهێنینەوە
قوتابییەک نمرەی نزیکەی شەستە بەس وا سەیری دەکەی نمرەی نەوەد بێت بەڵام ئەو جۆرە کەسانە زیاتر بەتێگەیشتنەوە دەخوێنن و هەندێکجاریش بۆ تاقیکردنەوە بەتایبەت بابەتە کۆمەڵایەتییەکان ڕای خۆیان لەگەڵ ئەو تێگەیشتنانە بۆ پرسیارەکان دەنووسن ئەمەش بۆ داهاتووی بۆ باشە چونکە ئاوا پێیدەگەیەنێت. [1]