#پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ درووستکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەنهێنی گفتوگۆ دەکەن.
چەند ڕۆژێکە پارتی و یەکێتی، لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان هاوپەیمانییەک پێکبهێنن.
گفتوگۆکان لەسەر پێشنیازی یەکێتی کراوە و بۆیە بەنهێنیش هێڵدراوەتەوە، تا گفتوگۆکان ئەنجامی هەبێت و لەدەرەوە کاریگەریی نەکرێتە سەر گفتوگۆکان.
پارتی و یەکێتی بەنیازن، سەرەتا خۆیان لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە ڕێبکەون. دواتر لەگەڵ لایەنەکانی تریش گفتوگۆ بکەن، تا بچنە ناو هاوپەیمانییەکەیان. [1]