باری خۆم لە کۆڵی خۆم.
بار: بەو کەلوپەل و کاڵایانە دەوترێ کە بە یەکەوە پێچرابنەوە و ئامادەکرابن بۆ گواستنەوە لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر، هەموو کەسیک لە ژیاندا بەخیوکردنی خێزان و ماڵومنداڵی لە ئەستۆیەتی، کەس باری کەس نابات. پەندەکە واتە: ئیشوکاری خۆی بەرێکوپێکی ئەنجامبدە و منەت لە کەس هەڵمەگرە. [1]