بە لاقی خێویەوە هیچی نەهاتووە پێوە.
لاق: قاچ. خێو: بەخیوکەر. هەموو کەسێک بەبیر و مێشکی خۆی دەوروربەر لێکدەداتەوە، یان هەر جۆرە کاروکەسابەتێک بکات، بە بیری خۆی باشدەکات و قازانج دەکات. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک بەلێکدانەوەی خۆی، کارێکی باشی کردبێت، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبێت و بکەوێتە زەرەرەوە. [1]