قسەخۆشان، گۆلک بەردانە ماشان
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: ( قسەخۆشان، گۆلک بەردانە ماشان) ، ئەوە گۆتەیەکی کوردەوارییە بۆ گۆلک لەوەڕاندنێ بەکارهاتووە وەکوو (بە قسەی خۆش مار لە کونێ دێتەدەر) گوفتاری شیرین و قسەی خۆش و زمان پاراوی وادەکات کارێک ئەنجام بدرێت کە ئەنجامدانی قوورس بێت وەکوو گۆلک خستنە ناوماشان و مار لەکون دەرهێنان لە خۆشناوەتی بۆ هاندانی گوفتاری شیرین وتراوە: قسەخۆشان، گۆلک بەردانە ماشان.[1]