بنیادەم چەمە، هەموو دارێکی لێ شیندەبێ.
بنیادەم: مەبەست لە مرۆڤە. شیندەبێ: دەڕوێت. واتە: لە قەراغ چەم و ڕووبارەکاندا دارودەوەن دەڕوێت و شیندەبێت، هەروەها مرۆڤیش لەئەنجامی پێکهێنانی خێزان، وەچە و منداڵ دەخاتەوە. سرووشت و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان بەندە بە پەروەردەیانەوە، واتە: لەناو خێزاندا هەموو جۆرە کەسایەتییەک بەرهەم دێت. [1]