=KTML_Bold=بە هەزاران کارمەندى کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێم، کارەکانیان لە دەستدەدەن=KTML_End=
بەهۆى دەستپێنەکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان زۆرینەى کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان کارمەندەکانیان ناردۆتەوە ماڵەوە بەهۆیەوە هەزاران کارمەند کارەکانیان لە دەستداوە.
دواى تێپەڕبوونى زیاتر لە 3 مانگ بەسەر ڕاگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان زۆرینەى کۆمپانیا نەوتییەکان بەهۆى کەمبوونەوەى ئاستى بەرهەمهێنان و خزمەتگوزارى لە بوارى کەرتى نەوت و وزەى هەرێمى کوردستان بەشێک لە کارمەندەکانیان ناردۆتەوە ماڵەوە.
زۆرینەى کۆمپانیا نەوتییەکانى بوارى بەرهەمهێنان و خزمەتگوزارى بیانى و ناوخۆى لە سەدا 50 بۆ لە سەدا 75ى کارمەندەکانیان بە شێوەیەکى کاتى ناردۆتەوە ماڵەوە. بەشێک لە کۆمپانیا نەوتییەکانیش مووچەى کارمەندەکانیان بەرێژەیەکى بەرچاو کەمکردۆتەوە.
ئەگەر ڕاگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بەردەوام بێت لە مانگى داهاتوودا جگە لەوەى بەشێک لە کارمەندان و فەرمانبەرى بوارى کەرتى نەوت کارەکانیان لەدەستدەدەن هەندێک لە کۆمپانیاکان بەتەواوى دەست لە کارهەڵدەگرن. [1]