پاڵەوانی قسان، کۆلەواری دەستان.
هەندێک کەس لە ژیانیاندا دارێکیان لەسەر بەردێک دانەناوە، واتە: هیچ خۆیان ماندوونەکردووە، هەموو کاتەکانی ژیانیان تەرخانکردووە بۆ قسە و کرداری بەتاڵ. پەندەکە واتە: کەسێک لەناو کۆڕوکۆبوونەوەدا بە قسە هیچی نەهێشتبیتەوە، بەڵام کاتێک دێتەسەر کردار هیچی لەباردا نەبێت و هیچی پێنەکرێت. [1]