ناونیشانی بابەت: سێ ساڵ لە بەردەم تەحەدیەکان
ناوی نووسەر: #پەری محەمەد#
پێش دەستەبەکاربوونی #مەسرور بارزانی# نەیارەکانی بانگەوازی شکستەیان بڵاو دەکردووە بەڵام ئەو لەبری ولامدانەوە ئەو دەستی بەکارەکانی خۆی کرد و دەیزانی دەبێت ئەو ماڵێکی کاول نوژەن بکاتەوە لە کاتیدا وەرگرتنی حکومەتێکی پڕ قەیران ئەرکێکی ئاسان نەبوو.
یەکەم دروشمی کابینەکەش چاکسازی و حکوومەتێکی بەهێز بوو، دەستبەکاربوونییەوە کۆمەڵێک چاکسازیی و گۆڕانکاریی کرد لە پرسی داھات ئەویش بە زیادکردنی داھاتی ناوخۆ و داھاتی خاڵە سنوورییەکان و تاڕادەیەک لە ڕووی ئابوورییەوە داھات زیادی کرد، بەڵام دوای چەند مانگێکی چەندین قەیران ڕووبەڕووی جیھان و ھەرێمش بۆوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ھۆی ئەوەی جیھان کەرەنتینە بکرێت و ئەمەش وای کرد داھات دابەزێت ھەروەھا ئەو پارەیەی کە لە بەغداوە دەھات ئەویش بە بڕیاری سیاسی ڕاگیرا، نرخی نەوتیش لە بازارەکانی جیھان دابەزی بۆ نزیکەی 20 دۆلار، بۆیە ئەم کابینەیە سێ قەیرانی گەورە ڕووی تێکرد، سێ قەیرانی گەورەی تاقەتپڕوکێن ئەگەر ئەم کابینەیە نەبووایە ھەر حکوومەتێکی دیکە بووایە بەرگەی نەدەگرت سەرەرای ئەوەش زۆنی سەوز وەک پێویست ھاوکار نەبووە لە سەرکەوتنەکانی ئەو کابینیە ھەر لە سەرەتاوە بەربەستیان درووست کردووە تا شکست بێنیت وەک پێویست ھاوکاریی حکوومەت نەبوون، ھێشتاش توانی خۆی ڕابگرێت و تا ئێرە خۆی بھێنێت، و ئێستا دەتوانێت 30 ڕۆژ جارێک مووچە بدات ھەروەھا ھەندێک پڕۆژە ئەگەر کەمیش بێت لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان جێبەجێی بکات.بۆیە کارەکانی ئەو کابینیە جیگای دەست خۆشیە سەرەرایی بەربەستەکان و دژایەتی ھەموو حزبەکان توانیویەتی کارەکانی خۆی بکات و بەردەوام بێت بۆیە شایانی ستایش و دستخۆشێییە... [1]