بەناوبانگترین سەوزە لە جیهاندا، کە بە دژی شێرپەنجە ناسراوە، کەلەرمی برۆکلییە.
سوود وەرگرتن لە خواردنی کەلەرمی برۆکلی پێش بە گەشە و تەشەنە و بڵاوبوونەوەی خانەکانی شێرپەنجە دەگرێ لە جەستەدا.
جگە لەم تایبەتمەندییە، ئەم جۆرە کەلەرمە بینایی چاوەکان بەهێز دەکات و بۆ ئەو کەسانەیی نەخۆشی کۆلیستڕۆڵی خوێنیان هەیە زۆر بەسوودە و چارە و دەرمانیان دەکات.
وڵاتانی چین، هیندستان، ئیتالیا، ئەمریکا، فەرەنسا، مەکسیک، نەمسا، پاکستان و بەریتانیا، بەرهەمهێنەری زیاترین کەلەرمی برۆکلین لە ئاستی هەموو جیهاندا. [1]