ناونیشانی بابەت: ئێمە بە دروشم پێشمەرگەین!
ئامادەکردن و نووسین: #پەری محەمەد#
پێشمەرگە لەپێناو پاراستنیانی ئێمەو ھەرێمدا مەرگی خۆی دەخاتە سەردەست و بەرگری لەو خاکە دەکات کە دەیان ساڵە دوژمنانی کورد و کوردستان لە ھەوڵی سرینەوەیدان بەڵام ئێمە تا ئێستاش بەرانبەر ئەوان شتەکانمان ڕووکەشەو لە دلەوە نییە!
کە ناوی پێشمەرگە دێتە بەر باس ڕاست ھەموومان بە حەماسەوە دەڵێن ئێمە ھەموومان پێشمەرگەین! ھەر بە ڕاست ئێمە وەک ئەوانین؟ ھەست دەکەم ئێمە تا ئەو کاتەی دەنگ بەرزدەکیەنەوە لامان وایە بەشێکین لە پێشمەرگە کە ڕووداویکی نەخوازراو لەناو سەنگەرەکانیان ڕوودەدات ھەموومان لەوێن دواتر بیرمان دەچنەو تا ئەو کاتەی شتیکی تر ڕوودەدات!؟
لە سەری ساڵدا زۆرترین پیرۆزبایم بینی بەس کەس پێشمەرگەو سەنگەرەکانی بیر نەبوو ڕاگەیاندنەکان ھیچ سەرنجیان لای پێشمەرگە نەبوو خۆزگە وا نەبوایە لە دنیادا ھەمیشە ھیز جیگای شانازی گەلانەو پێش ھەموو شتیکییانە بەس لای ئێمە ئەوەش ڕووکەشە بەراستی نابێ ئێمە ئەوە لەبیر بکەین کەسەقامگیری و ئارامی ئازادی لەھەرێمی کوردستان بەرھەمی شەونخوونی و بەرگریکردنی پێشمەرگەیە لە خاکو نەتەوەکەیو لەسەردەستی پێشمەرگە ھاتوونەتە کایەوە با ئێمە بە دل لەگەڵ خەم ئازارەکانیان بین با ژیان و گوزەرانی خێزانی پیشمەرگە لە ھەمووان باشتر بێت بۆ ئەوەی ئەوانیش ھەست بە دلسۆزی و ھەلویستی ڕاستەقینەی ئێمە بکەن کە ھەموو کات لەگەڵیانداین. [1]