دەڵێی گەماڵە کەیف ئەکات
بەسەگی نێر دەوترێت: گەماڵ یان گۆڵ یان گۆر، کەیف: واتە خۆشی دێت لە شتێک، لە شاری #کەرکووک# و دەوروبەری کاتێک منداڵ دەبێتە چەند مانگێک لەسەر زەویدا لەسەر پشت دەکەوێت و پەلەکانی بەرز دەکاتەوە و گەمە و یاری دەکات و کەیفی بەجولەکانی خۆی دێت بەو حاڵەت وتراوە: دەڵێی گەماڵە کەیف دەکات یان وەکوو گەماڵ کەیف ئەکات. [1]