ئێک بەزۆران دەبی خەنی زۆر بە ئێکی نابن خەنی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئێک بە زۆران دەبی خەنی، زۆر بە ئێکی نابن خەنی) ، لە وراتی کۆیە وتراوە: دەستی زۆر لە کارم بی، لە مارم نەبی، ئەگەر یەک کەس لە خانەوادەیەک هەوڵبدات و ڕەشە خێزانێکی بەکۆڵەوە بێت ئەوا ناتوانێت تەواوی پێداویستییەکانیان پڕ بکاتەوە و خەنیان بکات، بەڵام ئەگەر چەند دەسێکی کاری لەگەڵ بێت لە خێزانەکەی ئەوا بە یەکەوە دەستباری یەکتری دەکەن و ئەو کەسەی منداڵە و دەست وپێ سپیە لەناو خێزانەکەی خەنی دەبێت، ئەوە لە خۆشناوەتیدا کراوە بە ئیدیۆم و وتراوە: ئێک بە زۆران دەبی خەنی، زۆر بە ئێکی نابن خەنی.[1]