=KTML_Bold=بافڵ تاڵەبانی، پێشوازی لە قوتابییە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان کرد و پێی وتن خۆزگەم بەخۆتان، چونکە من قوتابییەکی تەمبەڵ بووم.=KTML_End=
#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە دەباشان پێشوازی لە بەشێک لە قوتابییە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان کرد و دەست خۆشی لێکردن بۆ بەدەستهینانی نمرە بەرزەکانیان و پێی ڕاگەیاندن بە هەموو شێوەیەک هاوکاریتان دەکەم و دەمەوێت پشتیوانتان بم بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی.
بافڵ تاڵەبانی، وتیشی کوردستان بارودۆخی زۆر باش نییە، بەڵام ئێوە کە توانیوتانە لەم دۆخەدا ئەو نمرە بەرزە بهێنن بەڕاستی سەری هەموو کوردستانتان بەرزکردووەتەوە.
سەرۆکی یەکێتی، وتیشی ئێمە زۆرمان نەماوە و پیربووین و ئێوە دەتوانن کوردستان ببەنە قۆناغێکی دیکە.
بافڵ تاڵەبانی، باسی خوێندنی خۆی کرد و وتی خۆزگەم بەخۆتان، ئەگەر قسەی ڕاستیتان دەوێت من تەلەبەیەکی تۆزێک تەمبەڵ بووم.
بافڵ تاڵەبانی، وتیشی من زۆر زوو شت فێردەبووم، بەڵام بۆ خوێندن زۆر خۆم ماندوو نە ئەکرد. [1]