هەر کاتێک بژۆلکەکان بە شێوەی نائاسایی هەڵوەرین و لە ماوەیەکی کەمدا تەنک بوون، دیارە تووشی کێشەیەک بوویت.
پسپۆڕانی بواری پێست و موو سەبارەت بەم حاڵەتە ئاشکرای دەکەن، کاتێک جەستە ڕووبەڕووی کەمیی ڤیتانینی E وC دەبێتەوە، بژۆلکەکان دەست بە هەڵوەرین دەکەن.
هۆکارەکانی دیکەی هەڵوەرینی بژۆلک بۆ جگەرەکێشان و زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی مەسکارە دەگەڕێتەوە. بەکارهێانی سوورمە (کل) ی ئەسڵ و زەیتی فندق بۆ بژۆلکەکان زۆر بەسوودە و پێش بە هەڵوەرین و تەنک بوونەوەیان دەگرێت. [1]