پسپۆڕانی بواری پێست پێیان وایە، تەنانەت یەک یاخود دوو ڕۆژ بێخەوی، کاریگەریی جدیی لەسەر پێستی ژێر چاو و پێستی دەموچاو بەگشتی درووست دەکات.
پزیشکانی ئەمریکی بەم دواییانە ئاشکرایان کرد، کەمخەوی بەرگریی پێست لە بەین دەبات و دوای ئەوە بەوردی کار و توێژینەوەیان ئەنجام لەسەر ئەو کەسانە دا، کە کێشەی بێخەوییان هەیە، بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانە بەراورد بە هاوتەمەنەکانیان، کە خەوی باشیان هەیە، پێستیان تووشی پیریی پێشوەختە بووە.
لە کۆتاییدا جەختیان کردەوە، ئەو کەسانە زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی پێست دەبن. [1]