گرتەیەکی شاری کەرکووک، ساڵی 1918.
گرتەڤیدیۆییەکە لەلایەن سەربازانی بەریتانی گیراوە.
پێشخان:-
پاش ئەوەی ساڵی 1917 لەئۆپراسێۆنێکدا بەریتانیا هێرشی کردە سەر خاکی میزۆپۆتامیا (ئێراقی کاول بووی ئێستا) کە ئەو کات لەژێر داگیرکاریی عوسمانییەکان بوو. مانگی 5 ساڵی 1918 سوپای بەریتانیا گەیشتە شاری کەرکووک و شارەکە لە داگیرکارییەکی عوسمانییەوە بوو بە داگیرکارییەکی بەریتانی.
وەسف:-
لەم دیمەنەدا وێنەگر لەسەر قەڵای کەرکووک وەستاوە و دیمەنی پانۆڕامای (ئاوی خاسە و پردی بەردین) و (بەری قۆریە) دەگرێت.
پاشان دیمەنەکە دەچێتە بازاڕی لای قەڵای کەرکووک و پیاوان بە جلوبەگی کەواسەڵتە و ئەفەندی و جلی کوردی و مشکی و جامانە و کڵاوی سەدارە و خانمانیش سەرجەمیان بە عەباوە لەنێو بازارن.
هەروەها سەربازانی بەریتانیا لەنێو بازار دەبینێرن بەچەکەوە. [1]