لە خۆشەویستی کونانەکا لە پیستی
لە ناوچەی #خۆشناوەتی# دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە خۆشەویستی کونانەکا لەپیستی) ، لە #کۆیە# وتراوە: لە خۆشەویستی دەینێ لەپیستی، هەندێ دایک منداڵەکانیان زۆر خۆش دەوێت و توتد توند دەیانگرنە باوەش و ئامێزیان، کونانەکا: واتە پێستی کون دەکات، دەینێ لە پێستی واتە: تێی ڕادەکا، ئەو ئیدیۆمە بۆ خۆشەویستی زۆری دایک بۆ منداڵەکەی یان کەسێک بۆ کەسێکی تر دەوترێت: لە خۆشەویستی کونانەکا لەپیستی. [1]