کاردانەوەی جەستەی مرۆڤ بۆ خواردن بەپێی جۆری خوێنەکەی دەگۆڕێت، کاتێک بە سیستمێکی خۆراکی دیاریکراو دەڕۆیت کە لەگەڵ جۆری خوێنت بگونجێت، واتای ئەوەیە ڕێگە نادەیت گرفت لە سیستمی بەرگری، کرداری هەرس، زیادبوونی کێش و شەکەتیی جەستەت درووستبێت.
=KTML_Bold=باشترین سیستمی خۆراکیی بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان لە جۆری (A) یە:=KTML_End=
ئەو کەسانەی خوێنیان لە جۆری (A) یە پێویستە سیستمی خۆراکییان سەوزەی تێدابێت و دوربکەونەوە لە خواردنی گۆشت، بەتایبەتی گۆشتی سوور و هەروەها بەرهەمە سپیاییەکانیش، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان کەمبکەنەوە، پێویستە میوە، سەوزە، چەرەسات، پاقلەمەنییەکان بەشێک بێت لە خۆراکی ڕۆژانەیان.
ئەو کەسانەی ئەم جۆرە خوێنەیان هەیە سیستمی بەرگریان هەستیارە، هەر بۆیە پێویستە گرنگی بەو میوانە بدەن کە سیستمی بەرگری جەستەیان بەهێزدەکەن، دەبێت بە تەواوی خۆیان لە خواردنی ئامادەکراو و قتو بەدوربگرن.
لە توێژینەوەیەکیشدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لەسەر ئەم سیستمی خۆراکییە دەڕۆن زووتر کێشی جەستەیان کەمدەکەنەوە و مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی دڵ کەمە.
لەلایەکی دیکەوە خواردنی دەریایی سوودی هەیە بۆ زیادبوونی سیستمی بەرگری جەستە و کەمبوونەوەی کێش، دەتوانن سوودی لێببینن.
ئەو کەسانەی خوێنیان لەم جۆرەیە، لە جۆرەکانی دیکەی خوێن زیاتر دەتوانن گەنم و گلوتین بخۆن، بەڵام نابێت زیادەڕەوی لە خواردنی بکەن. [1]