گەورەبوونی هەستەکانت ئەوەیە بزانیت چۆن هەستەکانت و کێشەکانی ژیان بەڕێوەببەیت، گۆڕانکاری بکەیت لە ژیانتدا و لە پەیوەندییە ناتەندرووستەکان دەربچیت بچێتە پەیوەندییەکی سەلامەترەوە.
ڕێکخراوی دەروونی ئەمریکی (APA) باسی لەوەکردووە، گەورەبوونی هەستەکان ڕێگەیەکی باش و تەندرووستە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکان و دەتوانیت بەشێوەیەکی باشتر ڕەفتار بکەیت.
=KTML_Bold=گرنگییەکانی گەورەبوونی هەستەکان چییە؟=KTML_End=
دەتوانیت خۆت و هەستەکانت ڕێکبخەیت و کاربکەیت بۆ تێگەیشتن لێی، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بەشێوەیەک سەیری هەستەکانی بکەیت کە لاوازییە، لەجیاتی ئەوە دەتوانیت ڕێزی هەستەکانی خۆت و چواردەورەکەت بگریت و هەوڵمەدە بیشاریتەوە.
وە هەروەها پێویستە دان بنێیت بەهەستەکانتدا و وانە لە تاقیکردنەوەکانی پێشترت وەربگریت، گەورەبوونی هەستەکان پڕۆسەیەکی بەردەوامە، پێویستە بۆ کارەکە.
=KTML_Bold=ئەو ڕێنمایانە چیین کەوامان لێدەکەن کەسێکی پێگەشتوو بین؟=KTML_End=
=KTML_Bold=1. بەرپرسیارەتی لە ئەستۆ دەگریت=KTML_End=
ئەو کەسانەی کە تایبەتمەندی گەورەبوونی هەستەکانیان تێدایە، هەوڵدەدەن هەنگاوێک بنێن بەرەو گۆڕینی ڕەفتارەکانیان، ئەگەر ڕووداوێک ڕویدا بەهۆی ئەو ڕەفتارەیانەوە، بەرپرسیاریەتییەکەی لە ئەستۆی خۆیان بگرن.
=KTML_Bold=2. لە کەسانی چواردەور تێدەگەیت=KTML_End=
کەسانی پێگەیشتوو بەشێوەیەکی هەستیار مامەڵە لەگەڵ چواردەوریان دەکەن و پاڵپشتیان دەکەن، بەواتەیەکی دیکە لەلایەن چواردەورەوە زۆر گرنگیان پێدەدرێت ئەویش هەوڵ دەدات یارمەتیان بداتەوە.
=KTML_Bold=3. لە کاتی هەڵەدا بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆ دەگریت=KTML_End=
کەسی پێگەشتوو دەزانێت چۆن داوای لێبوردن بکات کاتێک هەڵە دەکات، هەوڵدەدات ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ ڕاستیکردنەوەی هەڵەکەی.
=KTML_Bold=4. ناترسیت لەوەی کە خاڵی لاوازت دەربخەیت=KTML_End=
کەسی پێگەشتوو هەمیشە ئامادەیە لەوەی ئازارەکان و هەستەکانی لەگەڵ چواردەوردا بەش بکات تا ئەوانی دیکەش کەمتر هەست بەتەنیایی بکەن، هەروەها گرنگی بەوە نادات کە چواردەور بە کەسێکی هەمیشە بێ وێنەی ببینن.
=KTML_Bold=5. دەزانیت پێویستییەکانت چییە و قبووڵیان دەکەیت=KTML_End=
کەسی پێگەشتوو دەزانێت کە هەستی بە هیلاکبوون کرد پێویستە داوای یارمەتیی بکات، بۆ نموونە، داوای مۆڵەت لە بەڕێوەبەرەکەت دەکەیت کاتێک هەست بە ماندویەتی دەکەیت.
=KTML_Bold=6. سنوور بۆ کەسانی چواردەورت دادەنێیت=KTML_End=
دانانی سنوور شێوەیەکە لە شێوەکانی خۆشویستنی خۆت و ڕێزگرتن لە خۆت، دووربکەوەرەوە لەو کەسانەی زیانیان هەیە بۆت.
=KTML_Bold=7. بەشێوەیەکی فراوان بیردەکەیتەوە=KTML_End=
کەسی پێگەشتوو دەزانێت کە پێویستە بیرکردنەوەی فراوان بکات، ئامادەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی سەختییەکانی ژیان بەمێشکێکی فراوان و زیرەکانەوە.
=KTML_Bold=8. پەیوەندی سەلامەت و تەندرووست درووستدەکەیت=KTML_End=
پاراستنی پەیوەندیت لەگەڵ کەسانی چواردەورت و هێشتنەوەیان واتای ئەوەیە کەسێکی پێگەیشتویت، ئەو کەسانە یارمەتیی بەرانبەرەکەیان دەدەن هەست بە پارێزراوی و متمانە بکەن. [1]