پزیشکان ئاشکرای دەکەن، لە شوکوڵاتەی تاڵدا ڕێژەیەکی زۆر کەم مادەی کیمیایی هەیە، کە پێکهاتەکەی هاوشێوەی ماریجوانایە.
ئەم مادە خۆراکییە ڕاستەوخۆ کاریگەریی هەیە لەسەر ئەو بەشەی مێشک، کە پەیوەندیی بە چێژ و وەرگرتنی چێژەوە هەیە، لە ئەنجامدا مرۆڤ شاد دەبێت و هەست بە خۆشحاڵی دەکات.
پزیشکان جەخت دەکەنەوە، کاتێک دڵتەنگ و خەمۆکیت شوکوڵاتەی تاڵ بخۆ بۆ ئەوە دوور بکەویتەوە، لە ئەنجامەکانی غەمگینی و ناشادی. [1]