لەنێو بارەگەی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی جەستەی لە وەزارەتی بەرگریی ئێراق ، بەڕێز حاکم#مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# وەک کەسایەتییەکی بەهێزی گۆڕەپانی وەرزشی ئێراق قەڵغانی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.
لەو مەراسیمەدا و سەرەتا لیوا عەمار جەبار خزیر بەڕێوەبەری مەشقی جەستەی لە وەزارەتی بەرگریی ئێراق ستایشی کارەکانی جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کرد کە وەک سەربازێکی دڵسۆز کار بۆ برەودان و بەرەوپێشچوونی وەرزش دەکات و هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ خزمەت بە یانەکەی لەسەر ئاستی ئێراق ئەوەش شاهدیمان بۆ دەدات کە بەڕێزیان لە زۆرینەی یارییەکانی تیمەکانی یانەکەیان ئامادەی هەیە لە شارەکانی وڵات دا لە بەسرە تا بەغدا و شارەکانی دیکە ، وتیشی حاکم مەحمود بە سەربازی ون لە قەڵەم نادەین بەڵکوو دەمانەوێت ناوی لێبنێین دڵسۆزی وەرزش و وەرزشکاران چونکە بە گیانێکی وەرزشییەوە بە بێ جیاوازی خزمەتی کردووە و بەردەوامە لە خزمەت بە ژێر خانی وەرزشی و وەرزشکاران.
دواتر قەڵغانی ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی جەستەی پێبەخشی و هەروەک دووبارە خۆشحاڵی خۆی پیشاندا کە هاوڕێیەتی کەسایەتییەکی دڵسۆز بە خاک و نیشتمان دەکات و ئەو ڕۆحی خۆی کردۆتە قوربانی بۆ وەرزشکارانی وڵات .
پاشان حاکم مەحمود ئەحمەد سوپاسی تایبەتی لیوا عەمار و بەڕێوەبەرێتی مەشقی جەستەی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئێراق کردوو دوپاتی کردەوە کە هەوڵەکانی بۆ خزمەت بە وەرزشکاران چڕ دەکاتەوە و دەیەوێت لە ڕێگەی یانەکەیان ، یانەی وەرزشی پێشمەرگە کە هەڵگری ناوێکە پێش مەرگ کەوتوون لە جەنگەکاندا ، لە ئاشتی و وەرزشیشدا بە هەمان شێوە خزمەت بە گەل و نیشتمان بکەن ، وە وەرزشیشی بە کۆتری ئاشتی و پێکەوە ژیان لەنێوان گەلان لە قەڵەم دا و وتیشی ئێمە کردومانەتە مەشخەڵی کارەکانمان لە یانەکەمان ئەو پێکەوە ژیانە و هەمیشە لەپاڵەوانێتی و خولەکانیش تیمەکانی پێشمەرگە بە نموونەیی بەدی کراون چونکە دووربوون لە هەر توندوو تیژی و بەرکەوتنێک لەگەڵ تیمەکان .
لە کۆتایی ئەو مەراسیمی ڕێزلێنانەدا لیوا عەمار سەرجەم و بەش و یەکەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بە حاکم مەحمودی میوانی ناساند .[1]