بەقەد گاجووتێک ئەبێ
گا، ڕەشەوڵاغی نێرینەیە کە پێی نابێتە ساڵی سێیەمی تەمەنییەوە، ئەگەر هەوجاڕی بخەنە سەر مل و شانی و زەوی پێ بکێڵن پێی دەوترێت: گای جووتکردن یان گاجووت، گاجووتیش گایەکی بەهێزە و خورت و قەبارە و کەڵەش گەورەیە، وەکوو ئیدیۆم بۆ شکاندنەوەی کەسێکی چوارشانە و بەخۆوە و زڕتەزەلام دەوترێت: بەقەد گاجووتێک ئەبێ.[1]