پووشبەسەری کرد.
لە کوردەواردا شوانکارەکان کاتێک لە شیری مەڕوماڵات ماست درووستدەکەن، دەیکەنە مەنجەڵی فافۆنەوە و پەڕۆیەکی خامی سپی دەدەن بەسەیدا، پاشان پووش دەخەنە سەریی، کاری پووش بۆ ئەوەیە هەم ماستەکە فێنک بکات، هەم ئاوەکەی هەڵمژێت و خەستی بکاتەوە، مەرج نییە هەموو سەتڵە ماستێک کە پووشی لەسەربێت، جوان و باش بێت. پەندەکە بۆ کارێک بەکاردێت کە بە ڕووکەش ڕێکوپێک و جوان بێت، بەڵام ناوەرۆکی خراپ و نەویستراو بێت. [1]