پیاوی بێ وەفا کەپری بۆ بکەی یان لێی بسووتێنی وەک یەکە.
بێوەفا: پێنەزان. کەپر یان سابات لە کوردەواردا ماڵی هاوینەی ناو کێڵگە و باخە، خێزانەکان بۆ پشوودان بەکاری دێنن، لە کۆمەڵگەدا کەسانی پێنەزان هەن کە بەشێوەیەک پەروەردەکراون، بەماندووبوونی کەس نازانن. پەندەکە واتە: کەسی بێوەفا بەباش و بەخراپ هاوکاری نەکرێت باشە، دەکرێ پەراویز بخرێت.[1]