تاقە سوارێک تۆز ناکات.
لە کوردەواردا بەشی زۆری کاری کشتوکاڵی کە کاری بەشی هەرە زۆری کۆمەڵگە بووە، بە هەرەوەز ئەنجامدراوە، واتە: کاری هەرەوەزیی سیمای کاری کوردییە. پەندەکە واتە: هەندێک کاری گرنگ لە ژیاندا هەیە، بە هەرەوەز ئەنجام دەدرێت، کاریگەریی لەسەر کۆی کۆمەڵگە دادەنێت، بەتەنیا کەس ناکرێت. [1]