هەتا دێڵ بەبا نەبێ، گەماڵ دوای ناکەوێ
وتراویشە: دێر بەبایە، سەگی لۆ دێ لە بەغدایە، لەکاتی گفتوگۆ و قسەکردنیش دەڵێن: مادام دێڵە بەبا بێت، سەگی گەمۆری خوێڕی لە بەغداش بێت دەیدۆزێتەوە و دەینێتە خۆی، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە و ژنانەی کە بەدڕەوشتی و کاری لەشفرۆشی دەکەن ئەگەر کەسیش نەبێت بۆ ئەوەی کاری لەو شێوەیان لەگەڵدا بکات، ئەوە گەمبۆر و زڕتە و کەتە پیاوێکی لە بەغداوە بۆ دێت.[1]