=KTML_Bold=گەلۆر گەلۆر دەسوڕێنەوە=KTML_End=
گەلۆر: بە مرۆڤی بێ ئیش و کار یان گەمژە و حۆڵە و گێژو وێژ، هەندێجاریش دەتورێت: گەلحۆ، لە شاری کەرکووک بیروبۆچونێک سەبارەت بەوشەی (گەلۆر) هەیە، دەوترێت: لە سەروبەندی جەنگی جیهانی یەکەمدا کە عوسمانیەکان شکان ئینگلیزەکان هاتنە #کەرکووک# ، دوای چەند ڕۆژێک داوایانکرد فەرمانبەری دام و دەزگاکان لەسەر کاری خۆیاندا بۆ کاروباری مەدەنی و شارستانی با کار بکەنەوە، هەندێک لەو فەرمانبەرانە پێیان وابوو عوسمانیەکان دەگەڕێنەوە، زۆر خاوە خاو ئەرکی فەرمانبەرییەکەیان دەکرد و لەبەر خۆیانەوە بەیەکتریان دەوت: گلیورلر واتە: (عوسمانیەکان دەگەڕێنەوە) ، کاتێک عوسمانیەکان نەگەڕانەوە ئەوە بووە ئیدیۆم و بە و کەسانەی خاوخلیچک یان بەتەمبەڵ و تەوەزەڵی کارێک دەکەن یان هەر نایکەن دەوترێت: گەلۆر گەلۆر دەسوڕێنەوە. [1]