=KTML_Bold=نانی شوانی چ دەتووری چ دەهووری=KTML_End=
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نانی شوانی چ دەتووری چ دەهووری) ، دەتووری: لەناو توورەکەی، شوانەکانی کوردەواری توورەکەیەکیان پێ بوو پڕ لەماڵەوە بۆیان پڕ دەکرا لە تێشوو، بەگوێرەی وەرزەکان تێشووەکەی ناوی دابین دەکرا زۆربەی جاران (نان و تەماتە و پیاز و خەیار و ئاروو و داندۆک و هەندێک ماست و..تاد) ، ئەو توورەکەیە لە ناو تێڕکەی کەرەمەڕی یان جاشکەمەڕی هەڵدەگیرا، ئەوانەی کەرەمەڕیان نەبوو توورەکەکەیان بەشانەوە بوو، نیوەڕۆیان کە ڕانەکەیان دەبردە بن گەوەڕ و کەپەکەشاخ و دەم چەم و ڕووبار و ئاوان بۆ پشوودان، شوانەکانیش کۆدەبوونەوە و توورەکەکانیان دەردەهێنا و نانی نیوەڕۆیان دەخوارد، دواتریش بە و ماندووێتییەوە جارێکیتر ڕانەکەیان بۆ لەوەڕ ڕادەدا، دەهووری: لەناو ورگ و سکی مرۆڤ، ئینجا ئەو نان و توورەکەیە کراوە بەئیدیۆم بۆ کارێک کە هەرچۆنێک بیت هیچ نەبێت یان هەر کووەک بێت هیچ گۆڕانکاری بەسەر نەیەت، دەوترێت: نانی شوانی چ دەتووری چ دەهووری. [1]