=KTML_Bold=لەکێ کەتی پاردەوە، لەکێ پسا گرێی دەوه=KTML_End=
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لەکێ کەتی پاردەوە، لەکێ پسا گرێی دەوه) ، کەوتن لە ڕێڕۆیشتندایە و پسانیش لە بەن و دەزوو و گوریس و کێبڵدایە، کەوتن هەڵسانەوەی گەرەکە بەڵام پاش وچان و پاڵکەوتنێک و پسانیش گرێدانەوەی بەلێزانییەوە گرێدانەوەی دەوێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ هاندان و دنە و دڵدانەوە و ڕێنوێنی کردنی کەسێک کە لەکارێک پەکی کەتووە، سەرنەکەوتووە، کەوتووە، دۆڕاوە، قازانجی نەکردووە...تاد، دەوترێت: لەکێ کەتی پاردەوە، لەکێ پسا گرێی دەوه. [1]